لاڤرۆڤ: جیهانێکی فرەجەمسەر لە دروستبووندایە و رۆژئاوا هەوڵدەدات رێگریی لێ بکات

02.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە پەراوێزی لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای گوتی، جیهانێکی فرەجەمسەر لە دروستبووندایە و رۆژئاوا هەوڵدەدات رێگریی لێبکات؛ ئەنجامی سەرەکیی لووتکەکە سووربوونی وڵاتانی ئەندامە لەسەر بەرگریکردن لە "بەرژەوەندییە رەواکانیان."

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، "وڵاتە رکابەرەکان نەک هەر گەشەیان کردووە، بەڵکو لە زۆربەی پێوەرەکاندا پێش رۆژئاوا کەوتوون، کە لەڕووی مێژووییەوە یەکگرتوو بووە، ئەمە بۆ هەمووان روونە."

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، لە لووتکەی رۆژی دووشەممەدا، زنجیرەیەک دەستپێشخەری بۆ گۆڕینی سیستمی بەڕێوەبردنی جیهان، پەرەپێدانی ئابووریی سەوز و هاوئاهەنگی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای نوێدا، لەنێویاندا ژیریی دەستکرد، پێشکێش کراون.

رێکخراوی هاریکاریی شانگهای، ریکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لە ساڵی 2001ـەوە دامەزراوە، ناوەندەکەشی لە چینە. تورکیاش ساڵی 2012 بووەتە ئەندامی رێکخراوەکە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو