یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
01.08.2019

پاش ئەوەی  دووای نسکۆی ساڵی 1975 نائومێدیو خەمۆکی نەتەوەیی باڵی بەسەر خاک‌و نەتەوەی کوردستاندا کێشابوو حسدک لە رۆژی هەشتی ئاب 1976 مژدەی ئاسۆیەکی گەش‌و ئومێدێکی زیندووی بەناو گەلی کوردا بانگێش کرد، وەک بزوتنەوەیەکی نیشتمانییو نەتەوەیی شان بە شانی بزوتنەوەو گۆرانکارییەکانی تری دنیا بۆ ئەو سەردەمە لە ناو جەرگەی کوردستانەوە لە پێناوی پارێزگاری لە خاک‌و نەتەوەدا خۆی ئاشکراکردو بانگێشتی خەباتی رەوای خۆیی کرد. تا بتوانێت بە کردەوە ئازادیو سەربەستیو دیموکراتیو مافی مرۆڤ‌و یاسا مرۆڤایەتییەکان برەو پێبدات‌و بیچەسپێنێت. لەو پێناوەشدا چەندین کەسایەتی سەرکردەو پێشمەرگەی قارەمانی نیشتمان پەروەرو خاک پەرستی بەخشیووە. هەروەک چۆن بۆ ئێستاش دروشمی داکوتانی یەکەم بزماری تابووتی رژێم حسدک بووە بۆتە وێردی سەر زمانی جەماوەر. ئەو یادە لەو ساتەدا ئەکەینەوە، کە بەردەوام حسدک بە هۆی سرکرتێرو ئەندامان‌و لایەنگران‌و دۆستانییەوە لە هەوڵی چەسپاندنی یەکڕیزی زیاترو پووکانەوەی دژایەتی بێ بنەماو سەپاندنی یاسادان لە ناو لایەنە سیاسیو کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان‌و ئێراقدا، تاوەکو بتوانرێت لەو گۆڕانکاریانەی، کە وڵات‌و هەرێم‌و ناوچەکەی گرتووەتەوە سەرکەوتن‌و گەشەو پێشکەوتی مادیو کۆمەڵایەتیو سیاسی راستقینە بۆ گەلەکەمان رەوا بێت. ئاشکرایە ئەم هەوڵانەش پشتیوانی هەموو تاکێکی کوردی پێویستە لە هەر کوێیەکی ئەم دنیایەدا بێت. ئەو پاڵپشتییە بۆ حسدک، وەک هەمیشە بەڵێنی رابردوو ئێستاو داهاتوی خۆی جارێکی تر بەگوێی جەماوەرو خاکی کوردستاندا نوێ ئەکاتەوە، کە بەردەوام خەباتی خۆی برەو پێبدات لە هەموو بوارە مادیو کۆمەڵایەتیو سیاسیەکاندا، تاوەکو جەماوەری نەتەوەکەمان لەسەر خاکی کوردستانی خۆیان بتوانن ژیانێکی شەرەف مەندانەی سەربەرزو بوونی نەتەوەیی خۆیان مسۆگەر بکەن خوێنی شەهیدانی سەربەرزی حسدک‌و سەرجەم شەهیدانی کوردستان ببێتە بەردی بناغەی ئەو ئامانجانەی حسدک لە هەوڵدایە بۆی.


یادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان مانای یادکردنەوەی رەوتی قۆناغی لە دایکبوون‌و دامەزراندنییەتی. گەڕانەوە بۆ ئەو مێژووە پرشنگدارە بریتییە لەو سەردەمەی، کە حسدک شان بەشانی جوڵانەوە سیاسیو کۆمەڵایەتییەکانی دنیا باسی لە دیموکراتیەت‌و دادپەروەریو یەکسانی کردووە. باسی لە شۆڕش‌و ڕۆشنبیریو کولتووری زیندووی ئاشتیانەی نەتەوەیەک کردووە. پتەوی باوەڕو دڵسۆزی سەرکردەو ئەندامانی ئەم حیزبە وای کرد جەماوەری کوردستان لە چوارچێوەی تیۆری دەربازبن‌و بە کردەوە لەناو گۆڕەپانی خەباتی نەتەوەییدا داکۆکی لە چارەنووسی خاک‌و نەتەوەی کورد بکەن. 
مەفهومی دادپەروەری چەسپاندو خەباتی هاوبەشی لەگەڵ لایەنەکانی کوردستاندا مانای دڵسۆزی حیزب بۆ ئەو سەردەمەو ئێستا ئەخاتە روو. 


جەماوەری کوردستان حسدک ی ئێستا لە سەرەتاوە بە هەموو شێوەیەک مەبەستی بەلاوەنانی شێوازو شێوە خەباتی نەتەوەیی پێشترە. بەلاوەنانی بیری دژایەتی بێبنەمایە. چەسپاندنی دیموکراتیو ئازادی یاساییە. داڕمانی چەوساندنەوەی نەتەوایەتیو چینایەتییە. هەوڵی هێنانەدی یەکاسانیو ئاسودەیی جەماوەری کوردستانە. هەوڵ‌و تێکۆشان‌و دڵسۆزی شەهیدان‌و نەمران لەم پێناوەدا، کە گیانی پڕشکۆیان بەخت کرد ئەو راستیانە ئەسەلمێنێت، کە چۆن لەو بزوتنەوە سیاسییەدا بنەماکانی گۆڕانکاریو نۆژەن بوونەوەو خەباتی مرۆڤایەتی راستەقینەیان تیادا بەرجەستە کرد. 


رەواندنەوەو پوکانەوەی ئەو بارە نالەبارەی لە ساڵانی دوای نسکۆی 1975 ە وە دوژمنانی نەتەوەکەمان لەبەلاوەنان چەوساندنەوەو راگواستن‌و سوکایەتی نەتەوەییو چینایەتیو .. هتد سەری هەڵدا بوو حیزبی سۆسیالیست لە 8 ی ئابی 1976 دا کردیە ئەرک‌و فرمانی سەرەکی بەرەوڕوبوونەوە. بەوەی خاڵی دەست پیکردن لە گۆراپانی خەباتی سیاسیدا بە چالاکی باشترو بیروباوەڕی پتەوی بیری مرۆڤایەتی تاودا. 


جا ئەگەر پارتێک، یاخود بزوتنەوەیەکی سیاسی، وەک حسدک ئەو بوارانە بکاتە هەنگاوی یەکەمی پەروەردەو فێرکردن‌و  گرنگیدان، ئەبێت لەچ روانگەیەکەوە لە رۆژگاری ئەم سەردەمە بڕوانرێت؟ 


پیرۆزبایی خۆمان تێکەڵ بە خۆشیو شادیو دڵسۆزی بەتەنگەوەهاتنی دڵزسۆزانی حیزب ئەکەینەوەو مۆمی بڵێسەداری تەمەنی حسدکی پێ ڕۆشنتر ئەکەینەوە. 


دووبارە بەرزو پیرۆز بێت یادی ئەو مێژووە پڕ سەروەرییە 
سەربەرزیو نەمری بۆ شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان


حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

     مەڵبەندی ئەوروپا 
 کۆمیتەی رێکخستنی هۆڵەندا



ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

وتارەکانی تری نوسەر

زۆرترین خوێندراو