مەترسی داڕمانی ئابووری بەریتانیا
18.08.2019

جه‌ماوه‌رنیوز

د.سه‌نگه‌ر سه‌یدقادر

بوریس جۆنس لەیەم ڕۆژی دوای دەست بەکار بونیەوە ڕایگەیاند ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/٣١ بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا دەکشێنەوە، کە ئەم هەنگاوە زیانی زۆر بە ئابووری بەریتانیا و کەرتی پیشەسازی و بازاڕی دارایی لەندەن دەگەیەنێت.
زیانەکانی ئەم هەنگاوەی جۆنس ئاسایشی خۆراک و دەرمانی بەریتانیاش دەخاتە مەترسیەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی لە ئەگەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێکەوتن ئەوا هاوڵاتیانی بەریتانی ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی نەبوونی سوتەمەنی و دەرمان و خۆراک دەبنەوە.
هەربۆیە لە نامەیەکدا ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا داوایان کرد پشوی پەرلەمان کۆتایی پێبهێنرێت و داوای کۆبونەوەی بەپەلە و نائاسایی پەرلەمانیان کردووە بۆ ڕێگریکردن لەو مەترسیە گەورەیەی خەریکە بەرۆکی بەریتانیەکان دەگرێت.
پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیاش بە سەرۆکایەتی جێرمی کۆربن ئامادەکاری دەکەن بۆ سەندنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسن پێش ئەوەی کارەسات بخوڵقێنێت و بەریتانیا بخاتە قەیرانێکەوە کە دەرچوون لێی ئەستەمە.
بەپێی پلانەکەی پارتی کار دەیانەوێت متمانە لە بوریس جۆنس بسەنەوە، ئەوکات جێمی کۆربن بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتی حکومەت بکات داوای دواخستنی کاتی دیاریکراو بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا بکات و کاتی هەڵبژاردنی پێشوە و جارێکی تر ڕاپرسی لەسەر دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا ڕابگەیەنێت.
لە بەرامبەردا پلانی ئێستای بۆریس جۆنسن کارکردنە لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی تیریزامەی کە پەرلەمانی بەریتانیا ڕەتیکردەوە و بووە هۆی دەستلەکارکیشانەوەی تیرایزامەی، بەڵام سەرەڕای ئەو مەترسیانە جۆنسن ڕایگەیاند کە پەرلەمان ناتوانیت بیوەستێنێت لە بڕیاری دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا و بڕیارەکە لە 31ی تشرینی یه‌كه‌م جێبەجێ دەکات.


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

وتارەکانی تری نوسەر

زۆرترین خوێندراو