ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ده‌ڤه‌ر هیوا
به‌شداریکردنى سیاسى ئه‌و پرۆسه‌یه که به هۆیه‌وه تاک ڕۆڵێک ببینێ له ژیانى کۆمه‌ڵگه‌که‌یدا و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌بێت به‌شدارى بکات . هه‌تا سه‌رده‌مى نوێ به‌شدارى سیاسى ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوداران بووه و زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئاسایى بێبه‌شبوون له به‌شداریکردن له‌سه‌رده‌مى ڕێنسانسه‌وه تا سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌یه‌م ڕووکردنه به‌شدارى سیاسى ڕووى له زیاد بون کرد. ئه‌و به‌شداریکردنه له ماوه‌ى شۆڕشى پیشه‌سازى له هه‌ردوو سه‌ده‌ى هه‌ژده و نۆزده گه‌شته لوتکه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆکارانه:
په‌ره‌سه‌ندى شاره‌کان و پیشه‌سازى و زۆربونى خوێندن که بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین هێزى کۆمه‌ڵایه‌تى نوێ ( کرێکاران ، بازرگانه‌کان ، خاوه‌ن پیشه‌ى ئازاد ) که تواناى دیاریکردنى چاره‌نوسى خۆیان به ده‌ستهێنا و دواى به‌شێک له ده‌سه‌ڵانى سیاسیان کرد.سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و بانگه‌وازانه‌ى ڕۆشنبیران : فه‌یله‌سوفان و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و گه‌شه‌کردنى ئامرازه‌کانى گواستنه‌وه و هاتوچۆ و په‌یوه‌ندى کردن که بووه هۆى خێرا بڵاو بونه‌وه‌ى بیر و ڕا نوێکان سه‌باره‌ت به دیموکراسى به‌شداریکردن.ململانێ له نێوان سه‌رکرده سیاسییه‌کان ، چونکه له سایه‌ى کێبڕکێ له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا هێزه ململانیه‌کاره‌کان تێده‌کۆشن بۆ به ده‌ستهێنانى لایه‌نگرى میللى ئه‌مه‌ش ڕه‌واى ده‌داته بیرۆکه‌ى به‌شداریکردنى جه‌ماوه‌رى.
ژن یه‌کێکه له فاکته‌ره مه‌زنه هه‌ره کاریگه‌ره‌کانى دامه‌زراندنى مه‌ده‌نیه‌تى نوێ،کاریگه‌رى ژن له چاخه دێرینه‌کاندا به به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ چاخه‌کانى دوایدا هیچى که‌متر نه‌بووه، چونکه خێڵه سه‌ره‌تاییه‌کان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى خو نه‌ریه‌تى کۆچکردنیان هه‌بووه، ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ى که‌له‌سه‌ر ڕاو ژیاون و چه‌ک و ماسولکه‌کانیان کردۆته هۆکارێک بۆ ژیانیان گشت ئه‌مانه له دونیادا قه‌رزدارى ژنن.
ژن له دێرینترین سه‌رده‌مه‌کانه‌وه له کارکردن‌دا به‌شدارى له‌گه‌ڵ پیاودا کردووه. "مارى ولستونکرافت" ده‌ڵێت : ژن له ڕووى ئه‌قڵى و سیاسییه‌وه هاوباشى پیاوه.
ئه‌گه‌رچى ژنى میسرى نزیکه‌ى نیو سه‌ده مافه سیاسیه‌کانى به ده‌ستهێنا ، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌تا ئێستا به‌م دوایانه‌ش گرنگى زۆرى پێده‌درێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین که‌رتى گه‌وره که ڕۆژ له دواى ڕۆژ ده‌سه‌ڵاتیان له زیاد بوندایه.
گه‌ر میسر به‌شێ له جیهانى عه‌ره‌بى ئیسلام و له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێکى ئه‌وروپادا ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کۆیان بکاته‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وا پێویست ده‌کات ئاماژه بۆ بارى ژیان له‌و وڵاتانه‌دا بکه‌ین له چاوپیاخشاندنێکى خێرادا ده‌بینین مافه سیاسیه‌کانى ژنان له وڵاتێکى وه‌ک ئیتالیا و فه‌ره‌نسا جێگیر بووه ئه‌گه‌رچى به ئاسانى ده‌سته‌به‌ریان نه‌کردووه ، چونکه کڵێسا کاسۆلیکى به گشتى ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ به‌رهه‌ڵستى ئه‌و مافانه‌ى ده‌کرد تاوکو ئێستا ژنان له‌و وڵاتانه‌دا خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مافى زۆر تر و زیاتر به ده‌ست بهێنن، به‌ڵام زۆربه‌ى وڵاته عه‌ره‌بی تاوه‌کو ئێستا دان به که‌مترین مافه‌کانى ژناندا نانێن جا مافه گشتییه‌کان بێ و یان مافه سیاسییه‌کان ناتوانین باسى به‌شداریکردنى سیاسى ژنان بکه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و مافه سیاسیانه ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت.
ته‌نها گرنگ نیه ژن له سیاسه‌تدا هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ى ده‌بێت به تواناى خۆى به‌شدارى بکات.
به‌ڵکو گرنگى له چۆنیه‌تى تواناى ژن‌دا ڕۆڵ ده‌بینێت وه‌ک چۆنیه‌تى کارکردنى سیاسى بۆ به ده‌ستهێنانى متمانه له ناو کایه‌ى سیاسى و پێگه‌ى حزبى و حکومى و په‌رله‌مانى. ده‌بێت ئاماده‌ى ژن له بوارى سیاسه‌تدا ده‌که‌وێته سه‌ر تواناى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و که‌سایه‌تى ژن له ڕووى چۆنیه‌تى نه‌ک له ڕووى چه‌ندایه‌تیه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى به‌شدارى کردنى ژنان له پرۆسه‌ى سیاسى بڕیار وه‌رگرتنه له ژیانى سیاسى کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تى ئه‌حزابدا، به‌رزترین ئاستى به‌شدارى کردنى ژنانه له سیاسه‌تدا، ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ى به‌شدارى سیاسى ژنانه‌وه له ئاستى نوخبه‌دا هه‌موو ژنێکى ئاسایى ناتوانێت به‌شدار بێت له پرۆسه‌کانى وه‌رگرتنى بڕیار له ئه‌حزابى سیاسى یان به شێوه‌یه‌کى گشتى ژیانى سیاسى کۆمه‌ڵگا.
ده‌بێت ژن له هه‌وڵدا بێت و سه‌ربه‌ست و ئازاد بێت، هه‌تا ژن ئازاد نه‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ش ئازاد نابێت، هه‌وڵ بده‌ن به تواناى خۆیان بۆ به ده‌ستهێنانى ئه‌و مافانه‌ى لێیان زه‌وتکراوه ، بۆیه به‌شداریکردتى ژنان له سیاسه‌ت هۆکارێکى گرنگه بۆ پێشکه‌وتنى ڕه‌وشى ژنان.
به پێى یاسا ژنان بۆیان هه‌یه وه‌ک پیاوان له کاروبارى گشتیدا به‌شدارى بکه‌ن وه‌ک له ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵ هاتووه له ماده‌ى 20 دانى به‌وه‌دا ناوه " هاوڵاتیان پیاوان و ژنان مافى به‌شداربونیان هه‌یه له کاروبارى گشتیدا ، هه‌روه‌ها سودمه‌ند بوون له مافه ڕامیارییه‌کان به مافى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتنیشه‌وه" هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک به پیێى یاسا بۆى هه‌یه تواناى و لێهاتووى خۆى له وه‌رگرتنى پله و پایه‌دا به کارى بهێنێت.
له به‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تیه (جیاکارى دژى ژن) هاتووه که یه‌کسانى له ژیانى سیاسى و گشتى له ئاستى نیشتمانیدا.
ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کان هه‌موو کارسازێکى ته‌واو گونجاو ده‌که‌ن بۆ بنبڕکردنى جیا کارى دژى ئافره‌ت له ژیانى سیاسى و گشتى وڵات‌دا.به تایبه‌تى به یه‌کسانى له‌گه‌ڵ پیاودا .ئه‌م مافه بۆ ژن ده‌سته به‌ر ده‌کرێت.ده‌نگدان له هه‌موو هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیه گشتیه‌کاندا .به‌شداری له داڕه‌شتنى سیاسه‌تى حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنى ئه‌و سیاسه‌ته و وه‌رگرتنى فه‌رمانى گشتى به جێهێنانى هه‌موو ئیشه گشتییه‌کان له هه‌موو ئاسته‌کانى حکومه‌تدا.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052