جەماوەر نیوز
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەشێکی دیکەی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران بۆساڵی 2022 گەیشتووەتە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ پارێزگای هەولێر 15 ملیار دینار و بۆ پارێزگای سلێمانی حەوت ملیار دینار و بۆ پارێزگای دهۆک پێنج ملیار دینار هاتووە.
باسی لەوەشکرد، دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.