جەماوەر نیوز
سه‌رۆکى حکومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى زیاتر له 5 ملیار دینار بۆ دروستکردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى باتیفا
له چوارچێوه‌ى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ره‌وپێشبردنى که‌رتى ته‌ندروستى و به مه‌به‌ستى دابینکردنى خزمه‌تگوزاریى زیاتر و خزمه‌تکردنى زیاترى هاووڵاتییان له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر ته‌رخان و خه‌رجکردنى گوژمه‌ى ٥ ملیار و ١٦٣ ملیۆن دینار دا، بۆ دروستکردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتن له قه‌زاى باتیفاى سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ.
گوژمه‌که له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خه‌رج ده‌کرێت.