هه‌رێم پابه‌ند به‌ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌كرێت

26.05.2023
جەماوەر نیوز

لە کۆبوونەوەی شەوی پێنجشەممە به‌رواری 24ی ئایاری 2023 لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی مادەکانی 13 و 14ـی رەشنووسی بودجەی عێراقی بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە و بە پابەندکردنێکی زۆری هەرێمی کوردستانەوە پەسندکرد، دیارترینی ئەو گۆڕانکارییانەشی کراون بریتییە له‌ ماده‌ی 14 خاڵی دوانزەیەم ده‌ڵێت: پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی خۆی بڕەپارەیەک کە لە رێژەی 10٪ کەمتر نەبێت، مانگانە بخاتە سەر مووچەی هەر فەرمانبەرێک، جگە لە تەواوی مووچەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی پاشکەوتی ناچاری کە لە ساڵانی رابردوودا بڕدراوە، بەردەوامیش دەبێت لەسەر دانەوەی ئەو رێژەیە تاوەکو تەواوی لێبڕینە داواکراوەکان دەدرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ