له‌سنورى سه‌نگاو ده‌ست گیرا به‌سه‌ر چه‌ند که‌ره‌سه‌یه‌کى ڕاوکرندا

25.09.2023
جەماوەر نیوز
له‌ پێناو پاراست و پارێزگاریکردن له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ و ماندوبوندان بۆ ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى سه‌نگاو  ده‌رچونێکیان ئه‌نجامدا بۆ سنوررى گوندى (  کانى خاکى / دلکه‌ ) به‌گه‌شتنى مه‌فره‌زه‌کان سه‌رپێچیکاران هه‌ڵاتن هاوکات توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (٤) مه‌غزه‌ن و (١٢٠ ) فیشه‌کى کڵاشنکۆف و (٢) تاقم کیف و (١) جانتاى ده‌ستى و (٣) کیسه‌ خه‌و له‌گه‌ڵ  (١) کۆڵه‌ پشت دا .
لێکۆڵینه‌وه‌ به‌دواداچون به‌رده‌وامه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رپێچیکاران .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ