جەماوەر نیوز
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له رێوڕه‌سمى راگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى (گه‌شانه‌وه) وتارێکى پێشکه‌شکرد و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا، ووتى :" له سه‌ردانم دا بۆ به‌غدا پێش چه‌ند رۆژێک، به‌ڕێزێک پرسیارێکى لێکردم گوتی: ئێوه پابه‌ندن به عێراق؟ منیش گوتم له‌سه‌ر ره‌فتارى ئێوه ده‌مێنێته‌وه، پابه‌ندبوون یان وه‌لا بۆ وڵاتێک به ترساندن و تۆقاندن به سیاسه‌تى رق و کینه و نادادپه‌روه‌رى به برسیکردن دروست نابێت."
ده‌قى وتارى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان ئاماده‌بووانى هێژا زۆر به‌خێربێن
سوپاسى ئاماده‌بوونى هه‌مووتان ده‌که‌م، زۆر خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه پێکه‌وه لێره‌ین بۆ راگه‌یاندنى ئه‌و پڕۆژه گرنگه، له هه‌مانکاتدا ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه رۆژێکى مێژووییه، یادى رۆژى سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى خه‌ڵکى کوردستانه، به‌رامبه‌ر به‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ى که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکى ئێمه ده‌کرا، که به‌داخه‌وه تاکو ئێستاش ئاسه‌وارى ئه‌و نادادپهروهریییه ماوه و هێشتاش هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن هه‌ن که پێیان وایه ده‌بێ خه‌ڵکى کوردستان ته‌نیا بۆ ده‌ربڕینى ئاره‌زووى مافێک هه‌بێت سزا بدرێت، ئه‌و مافه‌ى که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بۆ خۆیان به سرووشتى ده‌زانن، به‌ڵام ته‌نیا ئارهزووکردنیشى بۆ خه‌ڵکى کوردستان به حه‌رام ده‌زانن.
ئێمه هه‌میشه هه‌وڵى ئه‌وه‌مانداوه پێکه‌وه به ئاشتیانه بژین، هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى ئێمه بۆ ئه‌وه بووه خه‌ڵکى ئێمه سه‌ربه‌رزانه به ئازادى بژیت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ریته ئه‌م ره‌وته له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه که رێز له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بگرین و پێکه‌وه بتوانین وڵاتێکى خۆشتر و باشتر ئاوه‌دان بکه‌ین.
له سه‌ردانم دا بۆ به‌غدا پێش چه‌ند رۆژێک، به‌ڕێزێک پرسیارێکى لێکردم گوتی: ئێوه پابه‌ندن به عێراق؟ منیش گوتم له‌سه‌ر ره‌فتارى ئێوه ده‌مێنێته‌وه، پابه‌ندبوون یان وه‌لا بۆ وڵاتێک به ترساندن و تۆقاندن به سیاسه‌تى رق و کینه و نادادپه‌روه‌رى به برسیکردن دروست نابێت، پێویسته پابه‌ندى یان وه‌لا بۆ وڵات له‌سه‌ر بنچینه‌ى ئه‌وه بێت که یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى و خۆشه‌ویستى ببن به بنه‌ماى به‌یه‌که‌وه‌ژیان له وڵاتێک‌دا، ئێمه داکۆکى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌که‌ینه‌وه که پیویسته هه‌موو گه‌لانى عێراق پێکه‌وه یه‌کسان بن و دادپه‌روه‌رى به‌رقرار بێت، سیاسه‌تى گه‌شه‌کردن یان پێشکه‌وتنى ناوچه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌کى دیکه به سه‌رکه‌وتن حیساب بکرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌که‌وینه ململانێ دژى یه‌کتر.
ئێستا که‌شێکى ئه‌رێنى دروستبووه، ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى که بڕوایان به ئاشتى و دیموکراسیه‌ت و ئازادى و پێشکه‌وتن هه‌یه بتوانین وڵاتێکى خۆشتر و ئاوه‌دانتر بینا بکه‌ین.
من خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌کى گرنگى حکومه‌تى کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که پرۆژه‌ى گه‌شانه‌وه‌یه و بریتییه له قه‌رزى بازرگانى بۆ بزنسه بچووک و مامناوه‌نده‌کانى هه‌رێمى کوردستان، بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت کاره‌کانیان گه‌شه پێبده‌ن له رێگه‌ى قه‌رزى بانکییه‌وه له رێگه‌ى بانکه‌کانى که‌رتى تایبه‌ته‌وه پێیان ده‌درێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێکه له پلان و کارنامه‌ى حکومه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانى بازرگانى و هاوکاریکردنى که‌رتى تایبه‌ت که بێگومان له ساڵانى رابردوودا هه‌ردوو که‌رتى گشتى و تایبه‌ت ته‌واوکه‌رى یه‌کتر بوون و به‌یه‌که‌وه هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بوون له‌پێناو په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان، بهیزى که‌رتى تایبه‌ت له هه‌ر وڵات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بنه‌ما و مه‌رجێکى سه‌ره‌کى به‌هێزى ئابوورییه، یه‌کێکه له کۆڵه‌گه‌کانى سه‌ره‌کییه‌کانى سه‌رکه‌وتنى که‌رتى تایبه‌تیش.