جەماوەر نیوز
لە درێژەی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان و قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشکنین بۆ ژمارەیەک لە دەرمانخانە ئەنجامدرا.
لە ئەنجامی پشکنینەکە و دوو دەرمانخانە و کۆمپانیایەکی دەرمان بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کرا.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان بەردەوام هۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن پابەندی گشت ڕێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.