که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

26.01.2024
جەماوەر نیوز
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئه‌مڕۆ هه‌ینى    2024-01-26
که‌ش /  ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو . له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆک باران ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کانى ئه‌گه‌رى به‌فر بارین هه‌یه‌ . پاشان کاریگه‌ریه‌که‌ى درێژ ده‌بێته‌وه‌ له‌ کاته‌کانى شه‌و له‌زۆربه‌ى ناوچه‌کان باران بارین ده‌بێت .
خێراى با / له‌سه‌رخۆ- مامناوه‌ند ( 10 – 20 ) کم /ک ده‌بێت .
ئاراسته‌ى با / باکوورى خۆرئاوا ده‌بێت .
پله‌کانى گه‌رما / له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆمارکراوه‌کانى دوێنى به‌ڵام له‌ناوچه‌کانى باکوورى هه‌رێم نزمتر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌ تۆمارکراوه‌کانى دوێنى .
مه‌وداى بینین/ له‌ نێوان ( 7  –  9 ) کم  ده‌بێت.
پله‌کانى گه‌رما / له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه‌ .
سبه‌ى شه‌ممه‌    2024 -01-27
که‌ش / ئاسمان به‌ گشتى هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت , له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌کان نمه‌ باران و بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێت , له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کان و ئه‌و شارۆچکانه‌ى نزیک له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کان به‌فر بارین ده‌بێت . له‌ دره‌نگانى شه‌وى شه‌ممه‌ کاریگه‌رى ئه‌و شه‌پۆڵه‌ لاواز ده‌بێت .  
خێراى با / مامناوه‌ند ( 15 – 25 ) کم /ک ده‌بێت .
ئاراسته‌ى با / باکوورى خۆرئاوا ده‌بێت .
مه‌وداى بینین/   له‌ نێوان ( 6  –  8 ) کم  ده‌بێت .  
پله‌کانى گه‌رما /  به‌ نزیکه‌ى 2 تــــا 5 پله‌ نزمتر ده‌بێت له‌ تۆمارکراوه‌کانى ئه‌مڕۆ .
به‌رزترین پله‌کانى گه‌رماى پێشبینیکراو به‌ پله‌ى سیلیزى :
هه‌ولێر     :  12 پله‌ى سیلیزى
سلێمانى   : 9  پله‌ى سیلیزى
دهۆک      : 7   پله‌ى سیلیزى
که‌رکووک   : 15 پله‌ى سیلیزى
هه‌ڵه‌بجه‌   : 9  پله‌ى سیلیزى
 زاخۆ    :  6 پله‌ى سیلیزى
گه‌رمیان  : 15 پله‌ى سیلیزى
حاجى ئۆمه‌ران:   2پله‌ى سیلیزى
سۆران  :  8 پله‌ى سیلیزى
به‌شى پێشبینى    2024-01-26