که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

31.01.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌    2024-01-31
که‌ش /  ئاسمان به‌ گشتى نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت , ئه‌گه‌رى نمه‌ باران له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ى شاخاویى هه‌یه‌, له‌ لووتکه‌ى شاخا به‌رزه‌کان دابارین به‌شێوه‌ى نمه‌ باران و به‌فر به‌ تێکه‌ڵى ده‌بێت , له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر و سلیمانى و دهۆک و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت , له‌به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى دهۆک باران بارین ده‌بێت و به‌فریش له‌سه‌ر لووتکه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌کان ده‌بارێت . 
خێراى با / له‌سه‌رخۆ- مامناوه‌ند ( 10 – 20 ) کم /ک ده‌بێت .
ئاراسته‌ى با / باشوورى خۆرهه‌ڵات بۆ باکوورى خۆرهه‌ڵات ده‌بێت .
پله‌کانى گه‌رما / به‌گشتى نزیک ده‌بیته‌وه‌ له‌ تۆمارکراوه‌کانى دوێنى .
مه‌وداى بینین/ له‌ نێوان ( 7  –  9 ) کم  ده‌بێت.
پله‌کانى گه‌رما / له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه‌ .
سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌    2024 -02-01
که‌ش / ئاسمان له‌کاته‌کانى به‌یانى تا دوایى نیوه‌رۆ  له‌ زۆربه‌ى کاته‌کان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت, له‌ شه‌ودا شه‌پۆلێکى باران و به‌فر بارین درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌شه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم, کاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ باشوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ست پێده‌کات تاکو ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر , باران بارین له‌ ئێواره‌دا له‌ گه‌رمیان و به‌شێک له‌ پارێزگاى که‌رکووک تا  باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌شێوه‌ى نمه‌ باران و هه‌ندێ کات تاوه‌ بارانى مامناوه‌ند ده‌بێت . 
له‌ ئه‌نجامى  کاریگه‌رى بارسته‌ هه‌وایه‌کى سارد له‌سه‌ر ته‌واوى زنجیره‌ چیا سنووریه‌کان و لووتکه‌ و قه‌دپاڵى چیا به‌رزه‌کان به‌فر ده‌بارێت 
خێراى با / له‌سه‌رخۆ- مامناوه‌ند ( 10 – 20 ) کم /ک ده‌بێت .
ئاراسته‌ى با / باشوورى خۆرهه‌ڵات بۆ باکوورى خۆرهه‌ڵات ده‌بێت .
مه‌وداى بینین/   له‌ نێوان ( 6  –  8 ) کم  ده‌بێت .  
پله‌کانى گه‌رما /  که‌مێک به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راوورد به‌ تۆمارکراوه‌کانى ئه‌مڕۆ , به‌ڵام له‌ شه‌ودا به‌ نزیکه‌ى (2-4) پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌.
به‌رزترین پله‌کانى گه‌رماى پێشبینیکراو به‌ پله‌ى سیلیزى :
هه‌ولێر     :  15 پله‌ى سیلیزى
سلێمانى   : 14  پله‌ى سیلیزى
دهۆک      : 15   پله‌ى سیلیزى
که‌رکووک   : 16 پله‌ى سیلیزى
هه‌ڵه‌بجه‌   : 14  پله‌ى سیلیزى
 زاخۆ    :  15 پله‌ى سیلیزى
گه‌رمیان  : 21 پله‌ى سیلیزى
حاجى ئۆمه‌ران:   2پله‌ى سیلیزى
سۆران  :  9 پله‌ى سیلیزى
به‌شى پێشبینى    2024-01-31