وه‌زاره‌تى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ٩ نۆ هه‌لى دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت

11.02.2024
جەماوەر نیوز
دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ٩ نۆ هه‌لى دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست وه‌ک مامۆستا ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ په‌یمانگاى هیواى نابیستان و ڕووناهى نابینایان له‌ پارێزگاى دهۆک.
تێبینی؛ 
* پێویسته‌ خوازیارى فۆڕم دانیشتووى ناوه‌ندى قه‌زاى دهۆک بێت و مه‌رجه‌ بڕوانامه‌ى (به‌کالۆریۆس)ى بۆ پسپۆڕیه‌کانى (زانست، میوزیک، بیرکاری، ئینگلیزی، ته‌کنه‌لۆجیاى زانیاری،
هونه‌ر، عه‌ره‌بی، کوردی) هه‌بێت.
* داواکارى فۆڕم نابیت له‌که‌رتى گشتى دامه‌زرابێت. 
* کار ته‌نها به‌ فۆرى ڕه‌سه‌نى په‌سه‌ندکراو ده‌کرێت. 
* داواکارى پێویسته‌ ته‌مه‌نى له‌نێوان (٢٤بۆ٣٥)ساڵ بێت.
* ئاگادارکردنه‌وه‌ى هاولاتیان دوو ڕۆژ پێش دابه‌شکردنى فۆڕم ده‌بێت.
* دابه‌شکردنى فۆڕم بۆماوه‌ى یه‌ک ڕۆژ ده‌بێت.
* ⁠داواکارى فۆڕم پێویسته‌ کۆپى بڕوانامه‌ و کارتى زانیارى و ته‌سکه‌ره‌ یان کارتى نیشتمانى پێ بێت.
شوێنى دابه‌شکردنى فۆڕم به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى که‌مئه‌ندامانى دهۆک 
(ریڤه‌به‌ریا چاڤدیریا کیم ئه‌ندامان 
دهوک تاخى ئیتویت پشت چاکسازیا ئافره‌ت وسنیلا)
له‌ کاتژمێر ٩ى سه‌رله‌به‌یانى تاوه‌کو کاتژمێر ٢ى پاشنیوه‌ڕۆ
ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى ٢٠٢٤/٢/١٣
وه‌رگرتنه‌وه‌ى فۆڕم یان دواکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆڕم ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٢/٢٠ له‌هه‌مان شوێن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى که‌مئه‌ندامانى دهۆک.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ