پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە

09.03.2024
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ ۹ـی ئازاری ۲٠۲٤، لە گوندی گوڵەخانەی بناری سورێن، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، پێشوازییانکرد لە شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێز دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی.
لەکۆبوونەوەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەی چەند پرسێکی هەنوکەیی، لەوانە، خراپی گوزەرانی خەڵک بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی، هەروەها پرسی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون ئەنجامدانی پرۆسەکە گرنگی و بایەخی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و  چارەسەری پرسە هەڵپەسێراوەکان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا لە قۆناغە سەخت و جیاوازەکاندا و تەئکید لەو پەیوەندییە کرایەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ