ڕاوێژكارێكی مالكی ڕێكاری چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات

13.07.2025
جەماوەر نیوز
ڕاوێژکارێکی نوری مالكی دەریارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دەڵێت: “هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چڕکراونەتەوە و لەچەند ڕۆژێکی کەمی داهاتودا کێشەکە چارەسەر دەکرێت”.
ماوەی 73 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دواكەوتووە و بەغدا پارە نانێرێت و مەرجەكانی بریتین لە (ڕادەست كردنی نەوت و تەوتین و داهاتی ناوخۆ)، سەرەڕای هەوڵەکانیش لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدڕاڵی‌ و پەرلەمانی عێراق، بەڵام تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە و حكومەتی هەرێمیش بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت مووچە دابەش ناكات و دەڵێت: بەش ناكات.
عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالکی سەرۆكایەتی دەكات، “پێویستە هەردولا هەوڵی هاوبەش بدەن هەم حکومەتی هەرێم‌ و هەمیش حکومەتی فیدڕاڵی، پێویستە بیر لەکشانەوە لەپرۆسەی سیاسیی‌ و لێکدورکەوتنەوە نەکەینەوە”.
وتوشیه‌تی: “دەبێت کێشەکان چارەسەر بکەین، نیازپاکی باش هەیە و هەمووان کۆکین لەسەرئەوەی نابێت پرسی مووچە تێکەڵ بەکێشەی سیاسی بکرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، “دەکرێت مانگێک بۆ سێ مانگ مووچە بنێردرێت ‌و لەو ماوەیەدا لیژنەیەکی باڵا و گەورە بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت ‌و غاز و چارەسەری کۆی کێشەکانی دیکە پێکبهێنرێت”.`

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ