قائیمقامیه‌تی سلێمانی: زیاتر له‌ 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆرمان له‌ناوبردوه‌

16.07.2025
جەماوەر نیوز
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (16) تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆردا گرتوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقام له‌ناوبراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، له‌ماوه‌ هه‌فته‌یه‌كدا و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنییه‌كانیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (16) تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆردا گرتوه‌.
ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و خوارده‌مه‌نییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ شه‌ش تۆن پیاز، نزیكه‌ی چوار تۆن و نیو شیره‌مه‌نی و زیاتر له‌ تۆنێك (700) كیلۆگرام مه‌وادی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سوپاسی كارگه‌یه‌كی شیرینی ده‌كات كه‌ قائیمقامیه‌تیان له‌ هه‌بونی زیاتر له‌ دو تۆن شیرینی ماوه‌ به‌سه‌رچوی ئاگاداركدوه‌ته‌وه‌ و داوایكردوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌كان له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوببرێن.
لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، سه‌رباری ده‌ستبه‌سه‌ر گرتنی (87) كارتۆن خواردنه‌وه‌ی كحولی ماوه‌به‌سه‌رچو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (380) كیلۆگرام میوه‌ی قۆخی كه‌ڕواوی گیراوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ جۆراوجۆرانه‌ له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ