سبەی تیروپشکی وەرگرتنی زەوی بۆ 14 هەزار فەرمانبەر دەکرێت

16.07.2025
جەماوەر نیوز
شارەوانی هەولێر ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر 14 هەزار فەرمانبەری تر دەکات و دەڵێت”سبەینێ تیروپشک دەکرێت”.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا  ئاشکرایکرد، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2025/7/17 وەک قۆناغی دووەم تیروپشک بۆ ( 14) هەزار ناوی دیکەی فەرمانبەر ئەنجام دەدرێت کە چەند وەزارەت و دەستەو فەرمانگەیەکی حکومەت دەگرێتەوە بۆ سوودمەند بوونی فەرمانبەر لە وەرگرتنی پارچە زەوی .
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێ شەممە، 14ـی تەمموز، شارەوانی هەولێر قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەشێوەی تیروپشک جێبەجێکرد، و بریارشە پرۆسەکە بەردەوامبێت تا سەرجەم فەرمانبەرانی شایستە زەوی وەردەگرن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ