
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی پارەکەین لەلایەن بەغداوە و تاوەکو دەست بە دابەشکردنی بکەین.
کەمێک پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر ناردنی مووچەیەک دا و لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە و چاوەڕێ دەکرێت، یەکشەممەی داهاتوو، 20ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی دارایی عێراقی مووچەکە بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەوەی مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت، هەر لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ـیش هی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052