د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: سلێمانی هاوخه‌می بۆ كوت ده‌رده‌بڕێت

17.07.2025
جەماوەر نیوز

پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ ئەو کارەساتە نەخوازراوەی شاری کوتی پارێزگای واست؛ دەردەبڕین، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە پەنجا هاووڵاتیی بەڕێز گیانیانلەدەستداو چەندین کەسی تریش برینداربوون، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان ڕادەگەیەنین و، داواخوازین خوای گەورە قوربانییەکان بکاتە خانەخوێی بەهەشتی خۆی و، چاکبوونەوەی خێراو تەندروستییەکی باش بە بریندارەکان ببەخشێت.

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا، پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، سکاڵایان لەسەر خاوەنی باڵەخانە و مۆڵەکە تۆمارکردووە و لە 48 کاتژمێریشدا دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە ڕادەگەیێنین.
ئەمە لە کاتێكدایە، ئەو مۆڵەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە دەوترێت چەند ڕۆژێکە بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە، خەڵکی واستیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، باڵەخانەکە مەرجەکانی سەلامەتی تێدانەبووە و دروستکردنی باڵەخانەکانیش لەو کەرەستانەی خێرا ئاگر دەگرن و دەسوتێن، کارەسات دروست دەکەن و داوای سزادانی لایەنی کەمتەرخەم دەکەن.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ