یەکەم کاروانی عومرەکاران لە دوای وه‌رزی حه‌ج بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت

17.07.2025
جەماوەر نیوز
دوای کۆتایهاتنی وەرزی حەج، یەکەم کاروانی عومرەکارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای ته‌واوبوونی وه‌رزی حه‌ج، بەڕێگەی وشکایی لە هەولێرەوە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت و ژمارەیان 90 کەسە.
 شه‌وی ڕابردوو یەکەم کاروانی عومرەکارانی هه‌رێمی كوردستان لە دوای کۆتایهاتنی وەرزی حەج بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوت.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئامادەکردنی پرۆژەیەک و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی عومرە لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی عومرەکاران، ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەو کۆمپانیانە ڕێکخراونه‌تەوە، تاوەکوو لە زووترین کاتدا گەشتەکانی عومرە دەست پێبکەنەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ