مەسرور بارزانی: چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت

17.07.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، پەیامێکی لەبارەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنەوەی فشار لە سەر خەڵکی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە. گوتیشی: پێزانینێکی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی کوردستان هەیە.
پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا گوتی: دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنەوەی فشار  لە سەر خەڵکی کوردستان، هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد و دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆر ، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵیش ڕەزامەندی لەسەر لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ دا. پێشوازیی لەو هەنگاوە دەکەین و چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە، پێزانینێکی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی کوردستان هەیە، هەروەها سوپاسی ماندووبوونی هەموو کەس و لایەنێکیش دەکەم کە هەوڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە داوە و بەردەوام هاوکار و پاڵپشتمان بوون.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، هیوادارم مووچە و شایستە داراییەکان، کە مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، چیتر تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەک نەکرێت و لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان، کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، دەبێ کۆتاییش بەو هێرشانە بێت، کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش کێڵگە نەوتییەکان. هیوادارین حکوومەتی فیدراڵ، هاوکار بێت لە دۆزینەوری ئەو تێکدەرانە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژیان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ