لە قۆناغی دووەمدا نزیكەی 14 هەزار پارچە زەویی دیكە لە شاری هەولێر تیروپشكیان بۆ كرا

17.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، قۆناغی دووەمی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا، کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی و ژمارەیان 14 هەزارە.
لە قۆناغی یەکەمدا لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، سێ هەزار پارجە زەوی دابەشکراوە، کۆی ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لەو سنوورە 60 هەزار فەرمانبەرن.
لەکاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکی فەرمانبەران، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا،  وردبینی بۆ 480 هەزار فۆڕم كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان بۆ دەرچووە زەوی وەردەگرن.
هەروەها باسی لەوە کرد، دابەشكردنی زەوی، نزیكەی 15 ساڵ بوو وەستابوو، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ