هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

18.07.2025
جەماوەر نیوز
کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت.
کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنجشەممەی داهاتوو لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ناوی سودمەندبووان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان رادەگەیەنرێت و بە رەسمی بانگهێشتدەکرێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەرگرتنی یەکەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە، هاوکات بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرجەمیان دابەشدەکرێن بەوانەی لە ئێستاشدا تەواو نەکراون، بۆ ئەوەی خێزانی سودمەندبوو دڵنیا بێت لەوەی یەکەیەک کراوە بەناویەوە و هەرکات تەواوکرا تیایدا نیشتەجێ دەبێت.
جەختیشیکردەوە، لەرابردوودا زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبوەوە، دواتر پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەخاڵبەندی و بەشێوەیەکی شەفاف لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و بەئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان ئەنجامدرا، یەکەکان بە قیستی درێژخایەن و بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانە و بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە دەداتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ