فوئاد حوسێن: ئەم هەفتەیە مووچە دابەش دەکرێت

19.07.2025
جەماوەر نیوز
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەم هەفتەیە کێشەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارە دەبێت، سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش لە بەغدا ئاماژە بەوە دەکات، لەم هەفتەیە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند: کێشەکان چارەسەرکراون و ئەم هەفتەیە مووچە دابەش دەکرێت، هاوکات، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دووپاتی دەکاتەوە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەوە چارەکراون و  دابەشکردنی مووچە ئەم هەفتەیە دەست پێ دەکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ