شاخەوان عەبدوڵڵا: هەندێک کەس و لایەن نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی مووچە کرد

19.07.2025
جەماوەر نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: جێگەی داخە هەندێک کەس و لایەن کە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکات، نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد. گوتیشی: هیوادارم ئەم پرسە بە شێوەیەکی یەکجاری کۆتایی بێت و چیدیکە قووتی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە کێشەی سیاسی، کارگێڕی و هونەری نەکرێت.
هەینی 18ـی تەممووزی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك، نووسیویەتی: مایەی خۆشحاڵییە دوای 80 ڕۆژ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆش دەبیستن کە ئەویش خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 5 و 6ـی ئەم ساڵە.
جەختی لەوەش کردەوە، دیسان ئەوە سەلمێندرا کە هێز لەیەکگرتن و یەکڕیزی دایە، ئەمەش چەکێکی بەهێزە بۆ زامنکردنی مافەکانمان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پیلانێک لە دژی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان. 
شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتیشی: مایەی داخە هەندێک کەس و لایەن کە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکات نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی مووچەی فەرمانبەران کرد، بە داخەوە هەر کات نزیکبوونەوە و ڕێککەوتن دروست دەبوو، بە لێدوانێکی نابەرپرسانە یان بڵاوکردنەوەی داتایەکی نادروست ڕێککەوتنەکانی دوا دەخست.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ