پێشەوا هەورامانی: سبەینێ لە داهاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرن

19.07.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژى حکومەتى هەرێم دەڵێت، سبەینێ لە داهاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرن، وتیشی بۆ رادەستکردنی نەوتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، حکومەتی عێراق بەپێی هەمان ئەو رێککەوتنەی کراوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنج دەنێرن و دواتریش رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتى هەرێم رەزامەندی نیشاندابوو لەسەر رێککەوتنى دەستبەجێ رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ بە مەبەستی هەناردەکردن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ