سادق شێخ عوسمان: بەشێکی خانەنشینان پێنج مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن

19.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی كە بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشنی یەكگرتووی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون و تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجدا، مووچەکانی تری مانگی یەك، دوو، سێ، چوار، پێنج بەیەکەوە وەردەگرن.
وتیشی ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی کە پێنج مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، نزیکەی پێنج هەزار و ٢٦١ کەس دەگرێتەوە. 
باسی لەوەشکرد، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش، ژمارەكە بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش، نزیكەی نۆ هەزار خانەنیشنی دیكە بەیەکەوە شەش مووچە وەردەگرن، دوو مووچەش بێت شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن، هاوكات بۆ مانگی حەوتیش مامەڵەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنیشنی دیكەش تەواو بووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ