پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م كۆدەبنەوە

19.07.2025
جەماوەر نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست بە كۆبوونەوەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیش وادەی كۆبوونەوەی داهاتوو ئاشكرا دەكات.
 پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەماوەی ڕابردوودا زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لە ئاستی باڵا و تیمی تەكنیكی بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، بەپێی وتەی بەرپرسانی هەردوولا گفتوگۆكان گەیشتوونەتە خاڵەكانی كۆتایی و ڕاگەیاندنی كابینەكە نزیكە.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ڕایگەیاند: وابڕیارە ئەم هەفتەیە جارێكی دیكەی یەكێتی و پارتی تایبەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەت كۆببنەوە بەڵام تاوەكوو ئێستا دیار نییە كە شاندی پارتی دێن بۆ سلێمانی یان شاندی یەكێتی لە سلێمانییەوە دەچن بۆ هەولێر.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ