سلێمانی.. خولی ڕاهێنانی سەرکردەی لاو ده‌ستی پێكرد

19.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ لەهۆڵی شەهیدی سەرکردە عەتا محمد حاجی محمود لە شاری سلێمانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کارگێرانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکان و دەزگا و ئۆرگانە جیاوازەکان بەهاوکاری مەکتەبی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ژێر ناونیشانی ڕاهێنانی سەرکردەی لاو بۆ کادیرانی ڕێکخراوەکانی سنوری مەکتەبی پیشەیی و جەماوەرییەکان خولێک بەڕێوەچوو 
سۆران حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەماوەری کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ خولێکمان کردووەتەوە بۆ زیاتر لە ٦٠ کادری سنوری ڕێخکراوە پیشەیی و جەماوەریەکان
ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم خولە خستنەڕوی چەندین بابەتی گرنگ و پەرەپێدانی توانای لاوانە
کاوە ره‌شید جێگری بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کەناڵی جەماوەری کوردستان ڕایگەیاند : دەستمان کرد بە کردنەوەی خولێکی چەند ڕۆژە بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بۆ درێژەدان بە توانای زانستی و ڕۆشنبیری ومەعریفی کادرەکانی سنوری مەکتەبی ڕێکخراوە پیشەییەکان 
بەشداربوان جەختیان لە گرنگی ئەم خولە کردەوە کە چەندین چەمک و  بابەتی گرنگ لە خۆدەگرێت کە چۆن تاکەکان بتوانن بەرنامەی داڕێژراویان هەبێت تواناکانی خۆیان دەرخەن و بچن بەرەو پێشەوەوە هەروەها 
یەکێک لە ڕێکخەرانی خولەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: خولەکەمان لەسەر ڕاهێنزانی سەرکردەی لاو کە چەندین چەمک و بابەت لە خۆ دەگرێت 
بڕیارە ئەم خولە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ