سلێمانی.. تەنێكی نامۆ له‌ گەده‌ی ژنێک دەرهێندرا

19.07.2025
جەماوەر نیوز
تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژنێک لەکاتی خواردنی دەرمانی درێژخایەن سەری قوتووی دەرمانەکە چووبووە گەدەیەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، چارەخوازێکی تەمەن ٩٠ ساڵ لە رەگەزی مێ گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شەش ساڵ پێش ئێستا لەکاتی خواردنی دەرمانی درێژخایەن سەری قوتووی دەرمانەکە چووبووە گەدەیەوە.
دەشڵێت، "لەلایەن تیمی پزیشکی بەشی هەناوبینیی نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکارییەوە ئەو تەنە نامۆیە دەرهێندرا و ئێستا تەندروستیی چارەخوازەکە جێگیرە".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ