
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند
ئاگاداری هەموو لایەک ئەکەین ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠/ ٧/ ٢٠٢٥ لە سنوری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرومۆر هیچ تەقینەوەیەک ڕووینداوە و ئەوەی هەیە تیمێکی پسپۆری هەڵگرتنەوەی مین لە دەرەوەی کێڵگەکە سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مینی کۆنی سەردمی ڕژێمی پێشوون و هیچ تەقینەوەیەک ڕووی نەداوە.
سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم رایگەیاند، کاتژمێر 10:20ـی بەیانیی ئەمڕۆ، دەنگێکی گەورە لەو ناحیەیە بیستراوە و هاوڵاتییان هەستیانپێکردووە.
وتیشی، ئەو دەنگە، دەنگی کەوتنەخوارەوەی درۆن نەبووە، بەڵکو دەنگی تەقاندنەوەی مینێک بووە کە لەلایەن تیمی تایبەتی هەرێم و عێراقەوە ئەنجامدراوە و پێشتریش سوپای عێراق لەمە ئاگادارکراوەتەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای کەرکوک، بڵاوبووەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052