سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

20.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە.
لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكە پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەر لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە ( هێمن گرووپ) و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها داوای لە هاووڵاتیان كرد زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاودا نەكەن. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە بەرنامەدایە لە ئاییندەدا بەهۆی زۆربوونی ئاوی بەكارهاتوو لە شاری هەولێر، سیستەمێكی ریسایكلین و دووبارە بەكارهێنانەوەی ئاوەكە دابندرێت.
هەر لە گوتارەكەیدا سەرۆكی حكوومەت باسی لە ئاستەنگ و کێشە بۆ دروستکردن و ڕێگرییەكانی بەردەم حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەوەی ئەم جۆرە پرۆژانە پێشكەش بە خەڵكی كوردستان نەكرێن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ