سبەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە

20.07.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند: داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە، لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، پرسی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ بکات.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بە جەخت کردنەوەمان لەسەر پرسەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندیی نیشانداوە، یەکێ لەو دوو تەوەرانەی پەرلەمانی عێراق لەسەری کۆدەبێتەوە، پرسی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ