شاندی هەرێم و عێراق بۆ مووچە و نەوت كۆدەبنەوە

20.07.2025
جەماوەر نیوز

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە نێوان لیژنەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە میکانیزمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت.

پەرلەمانتار ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند، “خەرجی نەوتی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لیژنەی هاوبەشیش لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم پێکهێنراوە، ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەکان میکانیزمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی داهاتی نەوت و خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی ڕابردوو دیاری دەکرێت”.

ڕوونیشیکردەوە، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی 220 هەزار بەرمیل و گەیاندنی داهاتەکان بە حکومەتی فیدراڵی دەدرێت، دوای ئەوە حکومەتی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکات، کە مانگانە بڕی 960 ملیار دینارە”.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ