راپۆرتێک لە بارەی کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم دەدریت بە سودانی

21.07.2025
جەماوەر نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی سەردانى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمی کوردستانی کرد دوێنێ گەڕاوەتەوە بەغداد و بڕیارە سبەینێ راپۆرتێک بدەنە سەرۆکوەزیرانی عێراق.  

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، ئەگەر راپۆرتەکە بتوانێت رەزامەندی سودانی بەدەستبهێنێت و بڕیاربدات لەسەر ئەوەی بەو بڕە کەمەش دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت، بەتایبەت لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەمەی ئەنجومەنی وەزیران، ئەوکاتە مووچەی مانگی پێنج رەوانە دەکرێت. 

لیژنەکە سەردانی نۆ کێڵگە نەوتییەکەی هەرێمیان کردووە بەتایبەت ئەو کێڵگانەی هێرشی درۆنیان کراوەتەسەر و راپۆرتێکیان ئامادەکردووە و تیایدا باسیان لەوەکردووە بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان بۆ کەمتر لە 80 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبووەتەوە. 

بەگوێرەی خەمڵاندنی لیژنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم رۆژانە 200 هەزار بەرمیل کەمبووەتەوە، بۆیە ئێستا هەرێم ناتوانێت رۆژانە 230 هەزار رادەستی سۆمۆ بکات تا لەڕێی تورکیاوە هەناردەبکرێت، بەڵام بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە ئەو کێڵگانە پێویستیان بە دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە دەبێت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ