
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ڕێگای دووسایدی هەواری شار - تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی بە گوژمەی چوار ملیار دینار تەواو كرا، كە بە شێوەیەکی ئەندازیاریی سەردەمییانە بە درێژیی ١٥٠٠ مەتر و پانیی ٣٠ مەتر دروست کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەكە و بە ماوەی ساڵێک تەوا كراوە و ڕێگاکە تونێلی پێشڕەو بە هەواری شار دەبەستێتەوە و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی، قەزای چوارتا، ناحییەکانی سیتەک، سیوەیل، زەلان و نزیکەی ٤٠ گوندی ناوچەکە دەکات.
جەختیشیکردەوە، ڕێگاکە لەمڕۆوە بە ڕووی شۆفێراندا كراوەتەوە و کاریگەریی لەسەر ئاسانیی هاتوچۆی گەشتیارانیش دەبێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052