بەئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

23.07.2025
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ ۲۳ـی تەمموزی ۲٠۲٥ محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی فەرمانگەکانی پارێزگاکە و بەرپرسانی حزبی، پێشوازییانکرد لە بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق و شاندی یاوەریان. 
لەدیدارێکدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بەگشتی و دۆخ و گوزەرانی هاونیشتمانیانی کوردستان بەتایبەتی.
دکتۆر لەتیف ڕەشید، لەمیانی سەردانەکەیدا، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و دواتر لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر قوربانیدان و تێکۆشانی خەڵکی هەڵەبجە و ناوچەکە و پیرۆزبایی لە خەڵکی سنورەکە کرد بەبۆنەی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ