
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست پێدەکات.
بەپێی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، ماستەرپلانەکە سەرەتا لە هاوینەهەواری بێخاڵ دەبێت، کە بە دیزاینکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ بە ستانداردێکی جیهانی و مۆدێرن، لە بواری گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەی دیزاینکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ، لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت؛ هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانی دەکرێت و لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەکرێت.
دیزاینکردنەوەی هاوینەهەوارەکە جگە لەوەی سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکە دەبەخشێت، جموجۆڵی گەشتیاریش زیاد دەکات و داهاتی ئابووریی ناوچەکەش دەبوژێنێتەوە.
لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گەشتیاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین شوێنی گەشتیاری لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نۆژەنکردووەتەوە و دروستی کردووە؛ ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش یەکێک دەبێت لە ماستەرپلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052