
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چووەتە بەغدا و ژمارەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێرکاری و بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی و بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ کۆببێتەوە.
سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان؛ هەردوو شاندەکە وردبینی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و پشکی حکوومەتی فیدراڵیش لەو داهاتانە دیاری دەکەن. هەروەها بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا کارەکانیان تەواو بکەن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052