سبەی پارە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم

23.07.2025
جەماوەر نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم  ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی فیدراڵ واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد و سبەینێ پارە دەچێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق

لەلایەکی دیکەوە،سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق ڕایگەیاند: سبەى پارەکە دەخەینە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان

ئەمەش لە کاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ٨٤ ڕۆژە مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە کە لە کاتێکدا عێراق دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ