
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و (700) كیلۆگرام په‌تاته‌ی خراپبودا گرتوه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاوبون له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه.
گۆران حمه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان و هه‌مو ئه‌و كۆگایانه‌ی كاڵاوشمه‌كییان تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، لیژنه جۆراوجۆره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و (700) كیلۆگرام په‌تاته و زیاتر له تۆنێك خوارده‌مه‌نی دیكه‌ی جۆراو جۆردا گرتوه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بون، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون به‌هاوڵاتیانی بفرۆشن.
وتیشی: به‌سوپاسه‌وه كه هه‌میشه هاوكاری لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (35) كارتۆن جگه‌ره‌ی خراپبودا گرتوه، بۆ له ناوبردنیشی ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی كردوه.
ئاشكراشیكرد، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و دوكانداره‌كان له هه‌بونی زیاتر له پێنج تۆن شیره‌مه‌نی، (500) كیلۆگرام به‌هارات و یه‌ك تۆن و (200) كیلۆگرام خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆری دیكه، قائیمقامیه‌تی سلێمانیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردن كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سوپاسه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ته‌واوی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌تاته و جگه‌ره خراپبوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052