قوشتەپە .. زیاتر لە 2 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشكرا

24.07.2025
جەماوەر نیوز
لە قەزای قوشتەپە زیاتر لە 2 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوری قەزاكەدا دابەشكراو بەپێی تیروپشك ناوەكانیان راگەیەنرا.
لە رێوڕەسمێكدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، دەستدەكەن بە تیروپشكی دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە دانیشتوی قوشتەپەن و كارتی زانیاریان سەر بە شارەوانی قەزاكەیە، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی پشتگیریكارە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستان و قۆناغی زۆر باشی لە سەرجەم سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی ناوچەكانی تر بڕیوە.
وەزیری شارەوانی وتیشی: لە سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی سنوری هەولێر پرۆسەكە زۆر بەخێرایی بەڕیوەدەچێت، ئێستاش لە قوشتەپە 2 هەزارو 36 فەرمانبەر لە هەردو راژەی شارستانی و سەربازی تیروپشك بۆ وەرگرتنی زەوییان بۆ دەكرێت، پرۆسەكەش زۆر بە یەكسانی و شەفافی بەڕێوەدەچێت و بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیانە بەپێی ئەو كارتە زانیارییەی خراوەتەڕو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ