وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش دەكات

24.07.2025
جەماوەر نیوز
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش دەكات و رۆژانە پەیوەندییمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراقدا هەیە.
وتیشی، “لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە كە بنێردرێت بۆ بەغداد”.
راشیگەیاند، لە عێراق دەستكراوە بە كۆكردنەوەی داهات بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی عێراق و لە ئێستادا دابەشكردنی مووچە بەسەر مووچەخۆرانی عێراقدا دەستیپێكردووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ