
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی چاککردنەوەی گۆڕەڕی کارەبا لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پاڕک کە کاریگەری هەبوو لەسەر کۆمەڵێک ناوچەی شاری هەولێر کە هەندێکیان لەناو پڕۆژەی ڕووناکیدان و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی پچڕانی کارەبا بۆ زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە یەکێک لە گۆڕەڕەکانی کارەبا لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پاڕک، چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر لەژێر پڕۆژەی ڕووناکی تووشی پچڕانی کاتیی کارەبا دەبوون کە کاریگەری هەبوو لەسەر زیاتر 50 هەزار هاوڵاتی. هەربۆیەش دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەتی کارەبا، دوای بەدواداچوون بۆ کێشەکە، ڕاستەوخۆ کارەکانیان دەستپێکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چاککردنەوەی گۆڕەڕی کارەبای وێستگەی دابەشکرنی کارەبای پاڕک بەبڕی 100 ملیۆن دینار و لەئێستادا هاوڵاتیان کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە.
جەختیشیکردەوە، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمکرندنەوەی پچڕانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی (سەربەستی، نازناز، پاڕک ڤیو، بەختیاری، ناز سیتی، دریم سیتی، گوندی ئینگلیزی، پڕۆژەی ئیمپایەر، فڕۆکەخانە، مارعۆدە، بەشێکی عەنکاوە).
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052