
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: هەرچەندە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوونکردنەوەی داوە بەڵام بەداخەوە کەناڵێک و پەرلەمانتارێک هەواڵێکی چەواشەکارانەیان بەبێ بەڵگە و بەبێ هیچ سەرچاوەیەک بڵاوکردەوە کە گوایە نەخۆشخانەی ڕرزگاری دراوەتە کۆمپانیا
ئاماژەی بەوەشکرد، سەر لە بەری ئەم هەواڵە بە درۆ دەخەینەوە و ڕەتیدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، زیاتر لە هەشت مانگە نەخۆشخانەی رزگاری لە نۆژەنکردنەوەدایە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
جەختیشیکردەوە، جارێکی دیکە هاووڵاتییان و ڕای گشتی دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بابەتە دروستکراوە و ڕاست نییە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052