لە زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵ‌ تاقیکردنەوە بە زمانی کوردی قەدەغە دەکرێت

26.07.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵی ئاگادارکردوەتەوە، ئیدی خوێندکارانی کورد ناتوانن ببە زامنی کوردی تاقیکردنەو ئەئەنجامبدەن، و ئەو بڕیارەی لە ساڵی 2010 دەرچوبو، ڕێگەی بە خوێندکارە کوردەکان دەدا بە کوردی وەڵام بدەنەوە هەڵوەشاندوەتەوە.
جارێکی دیکە، لە بەغدادەوە بڕیارێک دژی خوێندکارە کوردەکان دەدرێت و لەمەودوا ڕێگەیان پێنادرێت بە کوردی لە زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵ‌ تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
بە نوسراوێكی فەڕمی کە لە ڕێککەوتەکەی 16ی ئەم مانگەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ، زانکۆکانی کەرکوک، دیالە و موسڵی ئاگادارکردوەتەوە، بڕیاری ڕێگەدان بە خوێندکارە کوردەکان لە تاقیکردەنەوەکاندا ەب کوردی وەڵامبدەنەوە هەڵوەشێندراوەتەوە.
ساڵی 2010  بڕیارێک دەرچوە کە خوێندکارانی کورد لەو سێ زانکۆیە دەتوانن بە کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەن، بەڵام وەزارەتەکە لەنوسراوەکەی 16ی ئەم مانگەدا، جەختیکردوەتەوە، ئیتر کار بەو بڕیارە ناکرێت و هۆشداریشی داوە لەوەی هەر زانکۆیەک پابەند نەبێت  رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.





بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ