بڕیادرا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکرێت

26.07.2025
جەماوەر نیوز
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک، چارەسەربکات.

نووسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی لە هەژماری رەسمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ وەزیری داد لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خویندنی باڵای فیدراڵ، تاوتوێی كێشەی دوا نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد کە تایبەتبوو بە پشتبەستن تەنها زمانی عەربی لە تاقیكردنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی دیکە و، قەدەغەكردنی وەرگێڕانی پرسیارەكان و وەڵامدانەوە بە زمانی كوردی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە سوپاسەوە وەزیری خۆێندنی باڵای عێراق بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەی دا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ