مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

27.07.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتی دارایی دەڵێت، سبەی دووشەمممە، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. هەمان رۆژیش مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە هەر ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ