بە گوژمەی 3 ملیار دینار ڕێگای کەمەریی ئامێدی بەرەو تەواوبوون دەچێت

27.07.2025
جەماوەر نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردۆتەوە ، پرۆژەی ڕێگای کەمەریی دەوروبەری ئامێدی و قوتابخانەی قوبەهان، ڕێگایەکی پیادەیە بە دەوری شاری ئامێدیدا دەسووڕێتەوە.
درێژیی ڕێگاکە 2 هەزار و 985 مەترە، ئەو ڕێگایەی دەچێتە قوتابخانەی قوبەهان 719 مەترە و پانییەکەشی چوار مەترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گوژمەی پرۆژەکە 3 ملیار دینارە، 65% کارەکانی تەواو بووە و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەچێتە خزمەت هاووڵاتییان و گەشتیاران.
جەختیشکردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان ناوەستێت و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ