دادگای فیدراڵی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە

28.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە کە دو دانەیان سەبارەت بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بو ئەوەی دیکەش سەبارەت بە پڕۆژەی ڕوناکی بو.

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق، لە بەرەی هەردوو پرسی پرۆژەی روناكی لە هەرێمی كوردستان و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کۆبوە و بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داواکان بەهۆکاری ئەوەی لە تایبەتمەندی دادگاکە نییە.
یەکەم سكاڵا لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركرابو و کە تێدا داواکرابو بە هەوەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی ڕوناکی  کە کارەبای 24 کاتژمێری تەرخان دەکات، ئەم سکاڵایە لەلایەن دادگا ڕەتکرایەوە.

هەروەها، ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان سكاڵایان لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد بو بەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت و بەدور بگیرێت لە ململانێ سیاسیەكان، دەركردنی فەرمان سالاری بۆ ئەوەی وەزیری دارایی عێراق ناچار بكرێت بە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا، بەڵام ئەم سکاڵایاش هەر لەلایان دادگاکە ڕەتکرایەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ